کانونی یه‌که‌م 26, 2025 17:24 Asia/Tehran
  • دوو کوژراو و چەن بریندار بەهۆی تەقەتفەنگ لە سوید

پۆلیسی سوید ڕایگەیاندووە بەهۆی تەقەیەک کە لە باکووری سوید کرا، دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار. پۆلیسی سوید باسی کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی چەن کەسی دیکەی کرد دوابەدوای ئەوەی ڕاپۆرتێکیان لە هێرشێکی گوماناوی لە باکووری سوید پێگەیشتووە.

پۆلیسی سوید لە بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە هەواڵیان پێگەیشتووە ، کەسێکی تەمەن بیست ساڵ بە دەمانچە هێرشی کردووەتە سەر دانیشتوانی ماڵێک و ئەفسەرەکان لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە. پۆلیس هەروەها تەرمی ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵانی لەناو ماڵەکەدا دۆزیوەتەوە و دوو کەسی دیکەش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. وڵاتی سوید لە مانگی ئاپریل(نیسان)ـی ڕابردوویشدا تەقە لە ساڵۆنێکی جوانکاری بە خۆوە بینی لە شاری ئۆپسالا کە لە نزیک ستۆکهۆڵم هەڵکەوتووە، لەو هێرشەیشدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسیش برینداربوون.پێشتریش لە مانگی فێڤرییەدا(شوبات) بەهۆی تەقەکردنێکی بەکۆمەڵەوە وڵاتی سوید تەواو شۆک بوو، ئەم هێرشە کوژرانی ١١ کەسی لێکەوتەوە، بە هێرشبەرەکەیشەوە.

سەرپەیڤ