کێشەی تازەی ترەمپ بە هۆی دۆسیەکەی جێفری ئێپستینەوە
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەڵگەگەلێکی تازە لە دۆسیەی جێفری ئێپستین بە ئاشکرا، لایەنی زیاتری نزیکایەتی و بەشداریکردنی دۆناڵد ترەمپ لە کردەوە جەنایەتکارانە و بێ ئەخلاقییەکانی جێفری ئێپستین، ملیاردێر ، دەڵاڵ و سەرۆکی باندێکی نێودەوڵەتی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە منداڵان و ژنانی گەنج، ئاشکرا بووە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی تازە بڵاوکراوی FBI، براکەی ئێپستین شایەتیی ئەوەی داوە کە کاتێک براکەی لە ماوەی سەرۆکایەتی پێشووی ترەمپ لە زینداندا بووە، لەسەر فەرمانی ترەمپ کوژراوە و خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی نەهێناوە.
لە بەشێک لە قسەکانی براکەی ئێپستین کە لە بەڵگەیەکی تازە بڵاوکراوی FBI دا هاتووە، باس لەوە کراوە: جێفری ئێپستین لە زیندان کوژراوە، من بۆ ئەم قسەیەم بەڵگەم پێیە، چونکە ئەو خەریکی لەقاودانی ناوی کەسێک بوو. من باوەڕم وایە سەرۆک ترەمپ فەرمانی کوشتنی داوە.
هاوکات میدیاکانی ئەمریکا هێشتا بەناو ئەو کۆمەڵە بەڵگە بەرفراوانەیدا دەگەڕێن کە لە دۆسیەی ئەم تاوانبارە ئەخلاقییە بەدناوە بڵاوکراونەتەوە و وردە وردە لایەنی نوێی پەیوەندییە نزیکەکانی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ئاشکرا دەبن، لەوانە ئەوەی کە ترەمپ لانیکەم لە هەشت گەشتی جێفری ئێپستین بە فڕۆکەی شەخسیی خۆی، هاوڕێیەتیی کردووە.
جێسی دالمۆر، چالاکوانی میدیایی ئەمریکی: لە نامەیەکی FBIدا هاتووە کە دۆناڵد ترەمپ کاتێک کۆرپەی ناشەرعیی یەکێک لە قوربانییەکان فڕێدراوەتە نێو دەریاچەی میشیگان، لەوێ بووە. بێگومان هێشتا ڕیسواییتر زیاتر ماوە کە ئاشکرا بکرێن. هەر لەبەر ئەوەش بوو کە ترەمپ ماوەیەکی زۆر هەموو هەوڵێکی خۆیدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم دۆسیەیە.
هەرچەندە دەیان لاپەڕە لە بەڵگەکانی هاوپێوەند بە دۆسیەی جێفری ئێپستین بڵاوکراونەتەوە، بەڵام وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ملیۆنێک لاپەڕە بەڵگە و زانیاریی پەیوەست بەم دۆسیەیە تا ئێستا بڵاونەکراونەتەوە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بڵاودەکرێنەوە.