شوبات 10, 2026 14:49 Asia/Tehran
  •  وشداری وڵاتانی جیهان بە شاروومەندانیان سەبارەت بە سەفەر بۆ ئەمریکا

حکومەتەکانی جیهان لەوان بەریتانیا و ئۆسترالیا کە لە کۆنەهاوپەیمانانی ئەمریکا دێنەئەژمار، وشداریان داوە بە شاروومەندانیان لەبارەی گەشتکردنیان بۆ ئەمریکا.

دوای ناڕەزایەتییەکان دژی کوشت و کوشتارەکانی هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا و توندوتیژی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە ناوچەی مینیاپۆلیس، حکومەتی ئەڵمانیا و ئێرلەندایش وشداریان داوە سەبارەت بە سەفەرکردن بۆ ئەمریکا. ئەم هۆشدارییانە دوای گیانلەدەستدان و دەستگیرکردنەکانی ئەمدواییەی خەڵک لە جەنگەی زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا لە شارەکانی سەرتاسەری ئەم وڵاتەدا دەرکراون.

 

سەرپەیڤ