جیهان
-
سەرک کۆماری بەرازیل: رژیمی زایۆنیستی بە کوشتنی ژنان و منداڵان، ژینۆساید دەکا
شوبات 25, 2024 03:30سەرۆک کۆماری بەرازیل جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوەو وتی: ئەوکارەی رژیمی زایۆنیستی دەیکا، شەڕ نییە، بەڵکوو ژینۆسایدە چونکە ژنان و منداڵان دەکوژێ.
-
پێویستی بەرگری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە فەلەستین و لەقاودانی نێوەرۆکی ڕاستەقینەی زایۆنیستەکان
شوبات 24, 2024 13:30ژومارەی شەهیدانی کەرتی غەززە لەدەسپێکی شەرەکەوە تاکوو ئێستا گەیشتە بیست و نۆ هەزارو چوارسەدو دە کەس و شەستو نۆ هەزارو چوارسەدو شەستو پێنج کەسیش بریندار بوون.
-
زۆرتر لە دە هەزار منداڵی ئینگلیزی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا وازیان لە خوێندن هێناوە
شوبات 24, 2024 12:30زۆرتر لە دە هەزار منداڵی ئینگلیزی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا سیستمی پەروەردەو فێرکردنی وڵاتەکەیان بەجێ هێستوەو بەپێی وتەی کاربەدەستانی خۆجێیی ڕونیش نیە کە ئەو منداڵانە لەدوای واز هێنان لە خوێندن چی دەکەن.
-
یونیسێف: بارودۆخی منداڵانی غەزە یەگجار ترسناکە
شوبات 24, 2024 08:00سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە بارودۆخی خواردنی منداڵانی غەزە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا خراپترو کارەساتبارتر بوە.
-
مادۆرۆ: کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل لە غەززە، هەر ئەوەیە کە هیتلەر بەدژ جووەکان کردی
شوبات 22, 2024 13:30سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا وێڕای دەربڕینی داکۆکی لە هاوشانە بەرازیلییەکەی لەهەمبەر شەڕی زارەکیی رژیمی زایۆنیستی، خوازیاری کۆتایی هێنان بە "کۆمەڵکوژیی لە غەززە" بوو و پێی داگرت: "ئەوەی وا دەزگەی سەربازی و تاوانکاری ئیسرائیل دەیکا، هەمان کارە کە هیتلەر لەدژ جووەکان ئەنجامی دا".
-
خۆپیشاندان لە کەنەدا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
شوبات 21, 2024 10:00هەزاران کەس لە شاری کەلگەریی کەنەدا ڕژانە سەر شەقامەکان و ژینۆسایدی ئیسراییل لە غەززەیان شەرمەزار کرد.
-
دەسپێبوونی کۆبوونەوەکانی دیوانی نێودەوڵەتیی داد سەبارەت بە داگیرکاری؛ ڕژێمی ئیسراییل ٢٨بڕیارنامەی بنپێ کردووە
شوبات 20, 2024 12:30کۆبوونەوەی ئاشکرای دیوانی نێودەوڵەتی داد سەبارەت بە سیاسەت و کردەوەی داگیرکەرانەی ڕژێمی ئیسراییل لە فەلەستین لەوان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ئەمڕۆ لە لاهە دەست پێبوو.
-
پووتین: ڕوسیا ئامادەیە شەڕەکەی لەگەڵ ئۆکراینیا کۆتایی پێ بهێنێ
شوبات 20, 2024 08:00سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە شەڕەکەی لەگەڵ ئۆکراینیا بەشێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بهێنێ، بەڵام هیچ نیشانەیەک لە هۆکری ئۆکراینیا بەو بابەتە بەدی ناکرێ.
-
فیلیپ لازارینی: ئیسراییل هەوڵ بۆ تیابردنی ئانڕوا دەدات
شوبات 19, 2024 10:30سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری و کاردینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا وتی کە ئیسراییل بەنیازی ئەوەیە ئەم ڕێکخراوەیە و هەروەها ئایدیای مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە تەواوەتی تیابەرێت.
-
سزای قورس بۆ ترەمپ لەبەردۆسییەی گزیکاریی و گەندەڵیی دراڤی
شوبات 18, 2024 14:00سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دۆسییەی گزیکاری و گەندەڵیی دراڤی، سزای٣٥٥ملوێن دۆلاری بۆبڕایەوە.