ئەلعیبادی : بەم زووانە ئاڵای ئێراق لە ناو چه ی فەلووجە"ی ئه و ولاته دا ده شەکیته وە
سەرۆک وەزیرانی ئێراق ویرای به رپه رچدانه وه ی هەرچەشنە وه دوا که وتنیکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فەلووجە له چنگ داعش به لینی داوە کە بەم زووانە ئاڵای ئیراق لەو شارە دا بشه کیته وه
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری دەنگ و باسی ئەلسومەریە نیوز ، حەیدر عەبادی لە لێدوانگەلێک دا کە ئێواڕەێ چوار شەممە لە تەلەفەزیۆنی فەرمی ئێراق بڵاو بۆوە ، بەڕاشکاوی ووتی: دەوڵەتی ئێراق ئۆپەراسیۆنی ئازاد کرانی فەلووجە لە هەموو قۆناخەکان ئەو پێ وشۆین دەگرن و دواکەوتنەوەیەک لەو دا ڕوو نادات . ئەو لێدوانگەلە لە کاردانەوە بە ژماریک لە ڕاپۆرتەکانی مێدیا ڕۆژئاواییەکان کراوە کە ئیدعایان کرد بوو سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئازاد کرانی فەلووجە لەگەڵ فەرماندەران باسی لە کەوتنە دواوەی ئۆپەراسیۆنی بە هۆی ئامادە بوونی کەسانی سیڤیل لەو شارە دا قسەی کردووە . سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها ووتیشی : هێزەکانی سەربازی بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادکرانی فەلووجە ، هیچ کەسێکی سیڤیل نادەنە بەر پەلاماری خۆیان دا و سەرنج لەم بابەتە ئەدەن . ئۆپەراسیۆنی ئازاد کرانی فەلووجە لە ٢٣ مانگی مای بەفەرمانی حەیدەر عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەستپێکراوە . هێزە سەربازییەکان ، هێزەکانی جەماوەری ( ئەلحەشدی ئەلشەعبی) و عەشیرەکانی ئێراق لە ئۆپەراسیۆنی ئازاد کرانی فەلووجە بەشداریان هەیە .