حوزه‌یران 11, 2016 18:00 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقیەکان لە چوارسەد مێتری ناوەندی فەلوجە

ژێدەرە عێراقیەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم تەنیا چوارسەد مێتر لەگەڵ ناوەندی شاری فەلوجە مەودایان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی سومەریە نێوز ، سەفیان عیساوی" ڕاوێژکاری پارێزگاری ئەنبار لە کاروباری عەشیرەکان دا ڕایگەیاند کە ڕەوتی هەڵمەتی ئازاد کرانی شاری فەلوجە بە پێی گەڵاڵە ڕیژی حەێدەر عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڕواتە پێش بەڵآم مەسەلەیەک کە هەڵمەتی سەربازی وە دوا دەخات بوونی بنەماڵەکان لە م شارە دایە. وتیشی کە بەشی بەرەنگار بوونەوە ی ترۆریسم تەنیا چوارسەد مێتر لەگەڵ ناوەندی شار مەودای هەیە و ئەمە گوڕانی ئاسایشتی گەورەیە. سەرلەشکەر ئسماعیل مە حلاوی ، فەرماندەی هەڵمەتی ئەنبار یس ڕایگەیاند کە هەڵمەتی ئازاد کرانی دوو ناوچەی فەلاحات و سەبیحات لە ڕۆژئاوای فەلوجە ئەمڕۆ شەممە دەسپێکرا و یەکەکانی هەشتەمی سوپا بە پشتیوانی هاوپەیمانی ئەمریکیی وهێزەکانی عێراقی هەڵمەتی سەربازی بەربڵاویان لەم دوو ناوچەیە دەسپێکردووە.هەواڵنێری مەیادین یش ڕایگەیاند کە هێزە عێراقیەکان دزەیان کردووەتە ناو هێڵی بەرەڤانی داعش لە گەڕەکی شوهەدا ی هەوەڵ لە باشووری فەلوجە. بە پێی هەواڵێکی تر حاکم شەرعێکی داعش لە ناوچەی جمهوریە وبو حسوە لە باشووری سەلاحەدین لە پەلاماری ئاسمانی هێزە عێراقیەکان کوژراوە. " خالید عوبەیدی" وەزیری بەرەڤانی عێراق یش چووەتە قوناخی ڕۆژئاوایی شاری فەلوجە هەتا لە نێزیکەوە چاوەدێری بکات بە سەر ڕەوتی هەڵمەت وپێشکەوتنی سوپا. لە لایەکی ترەوە هێندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە داعش دەستی داوەتە قەڵاچووی عەشیرەکانی " بو ساڵح وبو حاتەم" لە ڕۆژئاوای فەلوجە و بەرەو ئەو بنەماڵانەی کە بەرەو " عامریە دەڕویشتن ، ئاگری بەردا.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە ، زۆربەی قوربانیەکان ژن ومنداڵن. هێزە عێراقیەکان لە بیست وسێی مانگی مای ڕابردوو هەڵمەتی " تێک شکاندنی ترۆریسم" ی بۆ وەرگرتنەوەی فەلوجە دەسپێکردووە . ئەم شارە بنکەی سەرەکی داعش لە ڕۆژئاوای عێراقە. ئەم هێزانە ناوچە گەلێکی بەربڵاویان لە دەوروبەری فەلوجە ئازاد کردووە. کێشەی سەرەکی کە لەمپەری پێشکەوتنی هێزە عێراقیەکانە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی سێڤێلە کە داعش لە فەلوجە لەوان وەکوو قەڵغانی ئینسانی کەڵک وەردەگرێت.هەزاران بنەماڵەی عێراقی کە خەرێکی هەڵاتن بەرەو فەلوجەن ، لە کەمبوونی توندی خزمەت گوزاری بەتایبەت خوراک وشیر بۆ منداڵانی تازە لەدایک بوو و هەروەها نەبوونی ئورودوگا سکالا یان هەیە .