تشرینی دووه‌م 07, 2016 11:59 Asia/Tehran
  • داعشیەکان و ردێن تاشین لە موسڵ !
    داعشیەکان و ردێن تاشین لە موسڵ !

تیرۆریستانی داعش لەگەڵ بەرتەسک بوونەوەی زیاتری ئاڵقەی گەمارۆی مووسڵ وێڕای جێگۆڕکێ کردنی بەردەوام دەستیان کردووە بە ڕدێن تاشین بۆ ئەوەی خۆیان لە گەمارۆکان دەرباز بکەن و هەر لەم حاڵەدا ژمارەی ئەوانەش وا لە ڕێگای بوارگەکانی شارەکەوە رادەکەن ڕووی لە زیادبوونە .

داعشیەکان و ردێن تاشین لە موسڵ !

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فرانس پرێس، لە حاڵێکدا کە هێزەکانی ئێراق لە دەهەمین ڕۆژی هەڵمەتی سەر شاری موسڵ گەییشتوونەتە نزیکەی پێنج کیلومەتریی گەڕەکە ڕۆژهەڵاتیەکانی ئەم شارەوە، تیرۆریستان پەلەقاژەیەکی سەیریان دەست پێکردووە  بۆ خۆسازدان لەگەڵ هەل و مەرجی تازەو شێوازێکی تازەی خۆشاردنەوەو دەرنەکەوتن .

داعشیەکان و ردێن تاشین لە موسڵ !

 

کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شاری موسڵ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیاندا لەگەڵ فرانس پرێس وتوویانە: زۆرێک لە تیرۆریستان بە نزیک بوونەوەی هێزەکانی عێراق لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ روخساری خۆیانیان گۆڕیوە.

داعشیەکان و ردێن تاشین لە موسڵ !

 

دانیشتوویەکی شاری موسڵ کە خۆی بە ناوی نهێنیی (ابو سیف) ناساندووە وتوویەتی:ئەو داعشییانەی کە پێشتر دی بوومن ئەمجارەیان بە سیمایەکی تەواو گۆڕاوەوەو خۆیانیان دەر خستووە. ئەوانە دەستیان کردووە بە ڕدێن تاشین و گۆڕینی ڕواڵەتی خۆیان و وادیارە ترساون  یان خۆیان بۆ دەرباز بوون و هەڵاتن ئامادە دەکەن.

داعشیەکان و ردێن تاشین لە موسڵ !

 

بەرپرسانی سەربازیی عێراق و شایەتحاڵان لە موسڵ هەروەها باسی ئەوەیان کردووە کە جێگۆڕکێی داعشییەکان لە موسڵ دا دەستی پێ کراوەو زۆریان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارەوە بەرەو گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای شارەکە واتە ئەو شوێنەی کە بنکەی سەرەکیی داعشییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی فۆرات و سنوورەکانی سووریای لێیە ڕۆییشتوون.

هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵ لە یەکەم ساتەکانی ڕۆژی دووشەممە 26ی ڕەزبەر دەستی پێکراو هێزەکانی عێراق مەتەرێزی تیرۆریستانی داعشیان لە دەڤەرەکانی باکوورو باشووری ئەم ناوچەیەدا دایە تۆپ و بوردومانیان کرد.

 

سەرپەیڤ