دان پیادانانەکانی هەواڵنێری داعش بڵاو کرایەوە
یەکێک لە هەواڵنێرانی داعش ، راستیگەلێکی لە بارەی دەزگای درۆسازیی ئەو تاقمە تیرۆریستیی و تەکفیرییە لە قاو دا.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی العالم ، یەکێک لە هەواڵنێرانی داعش بە ناوی " ابو صالح " ، کەوتووەتە ناو داوی هێزە ئاسایشییەکانەوە ، و دەزگای دادەوانیی عێراق بەشگەلێکی لەو دان نانانە بڵاو کردووەتەوە.
داعش هەواڵدەرییەک بە ناوی " اعماق " ی بۆ گەورە کردنەوەی تاوانەکان و جەنایەتەکانی خۆی و تۆقاندنی خەڵک و هێزە ئاسایشییەکان ساز کردووە.
ناوبراو وتوویە داعش ئێستا تەقینەوە و هێرشە تیرۆریستییەکانی بەغدا گەورە دەکاتەوە و بە بڵاو کردنەوەی گرتە لە هەندێ لە پارکەکانی پێتەخت بانگەشە دەکا کە بە چەشنی ئەکتیڤ لەو شارە ئامادەیە.
ابوصالح جەختی کرد : هەواڵنێرانی داعشیی لە بەغدا نێوەرۆ و بە دوور لە چاوی خەڵکی ئاسایی گرتەگەلێک لە باخی خورما و میوە دەگرن کە داعش بە ژێر نووس کردنی ئەو گرتانە بانگەشە دەا کە ئەم باخانە لەو ناوچانەیە کە داگیری کردووە تا وا نیشان بدا لە پێتەخت جێگای خۆی کردووەتەوە.