کەڵک وەرگرتنی داعش لە تانکی چێوین لە موسڵ
هێزە ئێراقییەکان لەڕەوتی پێشڕەوییەکانیان لە ناوچەکانی شاری موسڵ ، چاویان کەوت بەو ئۆتۆمبیل و تانکە چێوییانەی هێزەکانی داعش لێیان بۆ هەڵخەڵەتاندن کەڵکیان وەردەگرت.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سوپای ئێراق لە شاری موسڵ تانک و ئۆتۆمبیلی چێوین و ماکێتی هاوشێوەی مرۆڤ(آدمک)ی دۆزییەوە کە تیرۆریستانی داعش لەوان بۆ هەڵخەڵەتاندنی فڕۆکە ئەمریکی و ئێراقییەکان و هێزەکانی سوپای ئێراق کەڵکیان وەردەگرت.
لە حەوتەی ڕابردووەوە تائێستا چەند دەنک لەو چەشنە تانک و ئۆتۆمبیلە چێویانە ، دۆزراوەتەوە بەڵام ڕوون نییە کە کاراییان تا چ ڕادە بووە.
سەرهەنگ جان دوریان وتەبێژی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا جێگیر لە بەغدا لەو بارەوە وتوویەتی کە داعش زۆر جار لەو ماکێتانە کەڵک وەردەگرێ کە سوپای ئەمریکا ، ئەو کارە لەئاراستەی هەڵخەڵەتاندنی تاکتیکی لەقەڵەم دەدات.
تونێل گەلی بەرفراوان و دوور و درێژیش لە ئامرازە سەرەکییەکانی داعش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئێراقییەکانەو دەگوترێ، درێژاییان ٤٥ کیلۆمیتر لەناو شارە.