تشرینی دووه‌م 20, 2016 13:03 Asia/Tehran
  • ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار
    ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار

بە پێ ئەی دڵ، ڕێگا ببڕە تا کەربەلا

ڕێگای نه‌جه‌ف هه‌تا که‌ربه‌لا بۆ ئه‌ڤیندارانی حه‌زره‌تی ئیمام حسێن(ع) که‌ هه‌موو ساڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یدای ئه‌ربه‌عینن به‌ پێی به‌ره‌و که‌ربه‌لا وه‌ڕێ ده‌که‌ون، سۆز وخرۆشیکی تایبه‌تی هه‌یه‌. زیاره‌تکاران له‌ ده‌سپێکی ڕێگاکه‌یاندا ، به‌ کۆڵەپشتییه‌کی سووک و سۆڵ و پێڵاوی ساده‌ و خۆراکێکی که‌م ، له‌ شاری نه‌جه‌فه‌وه‌ پێ ده‌نێنه‌ رێگای شه‌یدایی. کراس و جل و بەرگ هەموو کەل و پەلییان هەر لە هەمان دەسپێکی ڕێگا لە خۆ جودا کردۆتەوە بە پێی دڵ ، هەنگاو بە هەنگاو دەچنە پێشەوە.
ئاسمانی دڵیان به‌ تاسه‌وه‌ چاوه‌ڕێی گه‌یشتن به‌ حه‌ره‌می ئیمام حسێن(ع)ـه‌ و ده‌سته‌کانیان تینوویی زه‌ریح و باره‌گای پاکی ئه‌و حه‌زره‌ته‌یه‌.

ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار

 

زیارەتکاران هەروەک زەینەب (س) ئارامیان لێ بڕاوە ، هەر وەک ئەو کە بەو هەموو ماندوویەتی خۆی لە چلەمین ڕۆژی شەهید بوونتدا گەیاند بە تۆ تا دڵی بریندار و هەناوی  سووتاوی لە لایەن تۆوە ئەهوەن ببێتەوە ئەی حسێن!

 

 

 

 

بە پێ ڕۆیشتن بۆ زیارەتی حەرەمی پاکی ئیمام حسێن (ع) لە ڕۆژی ئەربەعین کردەوەیەکی مێژووییە، چوونکە جابربن‌عبداللَّه ئەنساری و غوڵامەکەی "عطیّه" ساڵی ٦١ی کۆچی بە پێ لە مەدینەوە وەڕێ کەوتن و لە بەرە بەیانی یەکەم چلەیەک کە لە شەهید بوونی حەزرەتی سەیدوشوهەدا(ع) تێدەپەڕی، گەیشتنە کەربەلا.
ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار

 

ئێستا بە پێ ڕۆیشتنی ئەربەعینی حسێنی گەورەترین کۆبوونەوەی مرۆیی لە جیهان دێتە ئەژمار.
لەم کۆبوونەوە مەزنەدا ، لە کۆرپەی شیرەخۆری هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵە هەتا پیرەپیاوی بەتەمەن دەبینی کە بە دژوارییەوە بەڵام بە سۆز و تاسەیەکی یەکجار زۆر خەریکن بەرەو کەربەلا دەڕۆن. خەڵکی ئێراق بە بێ ئەوەی هیچ چاوەڕوانییەکیان هەبێ هەموو دارایی و سامانیان خەرجی زیارەتکاران دەکەن. کاوڕ سەر دەبڕن، خۆراک لێ دەنێن، ئاو و چای ئامادە دەکەن و جێگا و ڕێگای گەرم و خۆش بۆ زیارەتکاران دابین دەکەن.
ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار
ئەربەعین ، سەفەری دڵانی تاسەبار

وەک بڵێی بیر و زەینت لێرە باڵ دەگرێتەوە و گەورە دەبێ وەک دڵت کە پەرەی سەندووە و دلۆڤانتر بووە. وەک بڵێی هەموو ئەڤیندارانی حسێن لە دڵتدا جێیان دەبێتەوە. ئیتر ڕەش و سپی، زمان و ڕەگەز هیچ بایەخێکی بەلاتەوە نامێنێ و هەموو زیارەتکارانت بە بێ ئەوە بزانی لەبەرچی، خۆش دەوێ و پێت خۆشە ئەو خۆشەویستییەیشت دەرببڕی. چەندە زوڵاڵ بووی ئەی زیارەتکار!، خەریکە هێدی هێدی وەک حسێنت لێدێ.

ساڵڕۆژی ئەربەعینی سەروەر و سالاری شەهیدان لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکەین.

 

سەرپەیڤ