ته‌مووز 29, 2017 14:18 Asia/Tehran
  • هەنگاوە گرینگەکانی عێراق لە پاش داعش

عێراق ئێستاکە چووەتە نێو خول و قۆناغێکی نوێیەوە کە بە خولی عێراقی پاش داعش ناسراوە. حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی 9ی جولای بە فەرمی ئازادکرانی مووسڵی لە بن ڕکێفی تیرۆریستانی داعش ڕاگەیاند. ئێستاکە گرینگترین هەنگاوی سیاسی عێراق لە ئاوەها کەشوهەوایێکدا چییە؟

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جێژنی ئازادی مووسڵ

کۆپرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق

مانگێک پێش ڕاگەیاندنی ئازادی مووسڵ، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق لە بەرواری 25ی سێپتەمبەری 2017 بەڕێوە دەچێت. حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە کاردانەوە بەرامبەر بەم بابەتە ڕایگەیاند: "کۆپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، نایاساییە و ئەم بابەتە دەبێتە هۆی تەشەنە سەندنی کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق."

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق

بەرەنگاربوونەوەی دزە و خۆوەردانی بیانییەکان لە کاروباری نێوخۆیی عێراق

سەرچاوە نەوتییەکانی عێراق بووەتە هۆی تەماحی ڕۆژئاواییەکان لە ئاست ئەم وڵاتەدا. لە هەمان حاڵدا داڕشتی هۆزی و ئایینی عێراقیش دەبێتە هۆی دووبەرەکی نانەوە و خۆتێوەردانی هەندێ لە وڵاتان بە تایبەت عەرەبستانی سەعوودی و ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی عێراقدا.

خەڵکی بێتاوانی عێراق پاش شەڕ

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە عێراق

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەم بۆ حکوومەت و هەم بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە سەریەتییەکی گرینگ و جیددی دێتە ئەژمار. پەرلەمان وێڕای ئەوەی کە ئەرکی یاسادانانی لەسەرشانە، ئەندامانی هەڵبژاردەش دەبێ بە گوێرەی دەستووری عێراق، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیاری بکەن، بۆیە جێ و شوێنی پەرلەمان لە داڕشتی پەرلەمانی عێراقدا، زۆر گرینگ و بەرزە.

پەرلەمانی عێراق

لە کۆتاییدا دەبێ بگوترێ: حکوومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی دەبێ لە بوونی سێ ساڵەی داعش لە وڵاتەکەیاندا، ئەزوونی پێویست وەر بگرن و بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی سیاسی و هۆزی خۆیان، بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق وەلانەنێن تا جارێکی دیکە عێراق نەبێتە گۆڕەپانی تووندوتیژی تیرۆریستان. عێراق لە سەردەمی پاش داعش پتر لە هەر شتێک پێویستی بە ئاوەز و ستراتژییەکی درووست هەیە.

سەرپەیڤ