تشرینی دووه‌م 25, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی کرد لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم و ڕیشەکانی ئەو دیاردە دژەمرۆییە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، پاش پەلامارە تیرۆریستییەکەی دوێنێ هەینیی سەر پارێزگای سینای باکووریی میسر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئێراقێک کە کۆتایی هێنا بە پرۆژەی وەیشومەی داعش لە خاکی خۆیدا، لەتەنیشت حکومەت و گەلی میسر ڕادەوەستێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی تەکفیرییەکان.

تەقینەوەی بۆمب و دەسڕێژ بۆسەر نوێژخوێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتێک لە پارێزگای سینای باکووریی میسر، لانیکەم٢٣٥کوژراو و ١٥٠ برینداری لێکەوتەوە، تائێستا هیچ گرووپ ولایەنێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها سەرکەوتنە بەدەست هاتووەکان لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی وەهابی-زایۆنیستی داعشی پیرۆزبایی کردو وتی: ئەو سەرکەوتنانە بەهاوکاریی هەموو ڕەوتە جیاجیاکانی جەماوەری عێراق بەدوور لەتایفی خوازی، هاتووەتەدی.

بەڕزگارکرانی شاری بووکەمال لەڕۆژهەڵاتی سووریاو شاری ڕاوە لەپارێزگای ئەنباری عێراق، زاڵێتی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەسەر ئەو دوو وڵاتە کۆتایی پێهاتوو ڕاگەیێندراوە.

سەرپەیڤ