تاقمی چەکداریی ئاڵا سپیەکان لە عێراق
سەرکردایەتیی هێزەکانی کاردانەوەی خێرای عێراق لە بەیاننامەیەک دا هێندێک زانیاریی تازەی سەبارەت بە شوناسی ڕاستەقینەی تاقمی چەکداریی( ئاڵا سپییەکان) لەم وڵاتەدا خستەڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرتیپ سامر حسەینی وتی: کاتێک کە ئاڵای تاقمێکی تیرۆریستی لە وڵات دا دادەکەوێ، کە دوا دانەشیان داعش بوو، ناوونتۆرگەلێکی تازە بە ئاڵای تازەوە سەر هەڵدەدەن، بەڵام دیارە سەرچاوەی هەمووشیان هەر یەکێکە.
حسەینی وتیشی : دوای شکست هێنانی داعش لە عێراق و لە ناوچەکانی توزخورماتو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین و چەسپێندرانی یاسای دەوڵەتی ناوەندی لەم ناوچانە لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ی زایینی، ڕێکخراوەیەکی تازە لەژێر ناوی ئاڵا سپییەکان سەری هەڵدا.
سەرکردایەتیی هێزەکانی کاردانەوەی خێرای عێراق وتیشی: ڕاستییەکان لە بارەی ئەم تاقمە چەکدارە ئەمەیە کە بەرماوەکانی داعش، قتعیدەو تاقمە تیرۆریستەکانی هاوچەشنیان لەگەڵ کۆمەڵێک لە جیایی خوازە نەیاری ئەم ڕەوشتەی ئێستا لە ناوچە کێشە لە سەرەکاندا یەکیان گرتووەو ئەم تاقمەیان پێک هێناوە.
هەر لەم حاڵەدا سوپای عێراق لە بەیاننامەیەک دا باسی دەست پێ بوونی هەڵمەتی سەربازییانەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە حەوتەمی فڤریەی کردووە لە ناوچەگەلێکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین و لە نزیکی کەرکوک داو ئامانجەکەشی بۆ دابین کردنی ئاسایشت و پاکتاو کردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری توزخورماتو گەڕاندووەتەوە.