دیداری ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێراق لەگەڵ بەشار ئەسەد لە دێمەشق
نیسان 14, 2019 14:04 Asia/Tehran
ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەگەڵ "بەشار ئەسەد"سەرۆک کۆماری سوریا لە دێمەشق دیدار و لەبارەی مەسەلەکانی دوو لایانەو ناوچەیی وتووێژی کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەهد،"بەشار ئەسەد" لە دیداری "فاڵێح فەیاز" ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی عێراق گوتی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی پێویستی هەوڵی سوریا و عێراق بۆ پاراستنی دەستەڵاتداریەتی و سەربەخۆیی خۆیان بەرامبەر پیلانی دوژمنان ، دەردەخات.
سەرۆک کۆماری سوریا هەروەها جەختیکرد: چارەنووسی ناوچە تەنیا لە لایان گەلانی ناوچەکە دیاری دەکرێت.
"فاڵێح فەیاز" ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی عێراقیش لەم دیدارە جەختیکرد، دەستەڵاتی سوریا و سەرکەوتنی بەرامبەر ترۆریسم وەک سەرکەوتنێکە بۆ عێراق و هەردەستکەوتێکی سەربازی لە عێراق بە قازانجی پاوەجێی سوریایە.
سەرپەیڤ