عێراق : پەیوەستبوونی جۆلان بە ئیسراییل بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانە
نیسان 15, 2019 07:29 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای دژایەتی کردنی بڕیاری ئەمریکا لە بارەی پەیوەسبوونی جۆلانی داگیرکراو بە ئسراییل گوتی ، ئەم هەنگاوە بە پێچەانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانە .
بەپێی راپۆرتی روسیا ئەلیەوم ، موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق رۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی چوار قۆڵی لە عەممانی پێتەختی ئەردەن جەختی کردەوە لەسەر دژایەتی کردنی وڵاتەکەی لە گەڵ بریاڕی ئەمریکا لە بارەی جۆلانی داگیرکراو و وتیشی : جۆلان بەشێکی خاکی سوریایە و بڕیارە نێودەوڵەتیەکان دەبێ جۆرێک بن کە سەروەریی سوریا بەسەر جۆلاندا بە فەرمی بناسرێ .
حەکیم بە ئاماژە بە هاریکاری ئاسایشیی نێوان عێراق و سوریا و ئەردەن و روسیا و ئێران و تورکیا لەسەر هەوڵی هەموان بۆ نەهێشتنی تیرۆرێسم جەختی کردەوە .
وەزیری دەرەوەی عێراق رۆژی شەممە گەیشتە عەممانی پێتەختی ئەردەن .
سەرپەیڤ