ئۆپەراسیۆنی بەسیجی جەماوەری ئێراق و سووریا دژ بە تیرۆریستان
ئەرکانی فەرماندەرێتیی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەریی ئێراق ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەڵ سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان دوو وڵات سەرکەوتوو بووە.
ئەرکانی فەرماندەرێتیی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری ئێراق شەوی رابردوو ڕایگەیاند؛ هێزەکانی بەسیجی جەماوەری پاش جێبەجێ کردنی هەواهەنگیی پێویست بەرەو سنوورەکانی ئێراق وەڕێ کەوتن و لە ناوچەی ڕێککەوتن لە سەر کراودا گەیشتنە هێزەکانی سووریا.
ئەرکانی فەرماندەرێتیی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری ئێراق ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەش و سەرکەوتووەیەدا ، هێزەکانی بەسیجی جەماوەریی ئێراق توانیان دەس بگرن بە سەر ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە کە هێشتا مەترسیی تیرۆریستانیان لە سەر بوو.
پێشتریش "تەحسین حسێنی" بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنی ناوەندیی هێزەکانی حەشدی شەعبی باسی یەکگرتنەوە و هەواهەنگیی ئەمنیی لە سنوورەکانی نیوان ئێراق و سووریای کردبوو.
وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دێسەمبەری ٢٠١٧ لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.