May 26, 2019 11:06 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ بەرهەم ساڵح

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە بەغدا چاوی بە "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری ئێراق کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ زەریف و بەرهەم ساڵح لەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنە و ڕووداو و گۆرانکارییەکانی ناوچە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" پێش دیدار لەگەڵ "بەرهەم ساڵح" ، چاوی بە "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش کەوتبوو و لەگەڵ ئەو سەبارەت بە پێوەندیی نیودەوڵەتی و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوجە و جیهان وتووێژ و ڕاوێژی کردبوو.

زەریف پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە سەروی شاندێکی باڵای سیاسییەوە بۆ دیدار و وتوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی گەیشتە بەغدا و لە لایەن "نەزار خەیروڵڵا" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە پێشوازی لێ کرا.

دیدار لەگەڵ "محەممەد حەلبووسی" سەرۆکی پەرلەمان و دانوستان لەگەڵ "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی ئێراق لە بەرنامەکانی دیکەی سەفەری زەریف بۆ بەغدا ڕاگەیەندراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو سەفەرەدا  هەروەها لەگەڵ ژمارێک لە سەرانی گرووپە سیاسییەکان لە ئێراق دیدار دەکات و بڕیارە  بۆ زیارەتی عەتابەتی عالیاتیش خۆی بگەیەنێتە کەربەلا و نەجەف.

سەفەری دوو ڕۆژەی زەریف بۆ بەغدا هاوکات لەگەڵ پەرە سەندنی کردەوە دنەدەرانەکان و کێشە و ئاڵۆزی سازکردنی ئەمریکا لە ناوچە و هەروەها کەشنانەوەی واشینگتۆن و ژمارێک وڵاتی عەرەبی سەبارەت بە پەرە سەندنی مەترسی و ئاڵۆزی لە ئێراق جێبەجێ دەکرێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و  ئێراق پێوەندییەکی زۆر باشیان پێکەوە هەیە.

سەرپەیڤ