بەرھەم ساڵح:عێراق لە خۆ ڕێکخستنی لەگەڵ ھەڵوێستەکانی ئەورووپا مکوڕە
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بەغدا عێراق لە خۆ ڕێکخستنی لەگەڵ ھەڵوێستەکانی ئەورووپا لە ھەمبەر ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەو جیھان مکوڕە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شەممە لە دیداری «ھایکۆ ماس_Heiko MAAS» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە بەغدا لە سەر ھەڵوێستەکانی نەگۆڕی عێراق لە ھەمبەر قەیرانەکانی ناوچەکە پێی داگرت و وتیشی: عێراق بەشێکە لە ڕەوتی عەرەبی و ئیسلامیی ناوچەکەو قەت لە ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتییەکانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی ھاوبەش لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاسایشت و ئاشتی لە ناوچەکەدا کەمتەرخەمی نانوێنێ.
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: عێراق بۆ یەکانگیر کردنی ھەوڵەکان بە ئاراستەی وتووێژو دیالۆگی کاراو دوورەپەرێزی لە لۆژیک خۆ ھەڵقورتاندن لە کاروباری وڵاتانی دیکە بەردەوام دەبێت.
سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵی ئاڵمانیا لە پشتگری کردنی ھەوڵی دامەزراندنی ئاشتی و کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا بۆ بەھرە وەرگرتنی نەتەوەکان لە داھاتوویەکی باشتر پێی داگرت.
«ھایکۆ ماس_Heiko MAAS» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیاش لەم دیدارەدا لە سەر پێبەند بوونی بەرلین بە پشتگری کردن لە عێراق لە ھەموو بوارێکداو پێداگرتنی ئاڵمانیا لە سەر پەرە پێ دانی ئاشۆی ھاوکاریی دوولایەنەی نێوان ھەردووک وڵات جەختی کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە گەشتەکەی بۆ بەغدا جیا لە دیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لەگەڵ عادڵ عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دیدارو وتووێژی کرد.