حەکیم: بوونی ئەمریکا لە ئێراق دەبێ کۆتایی بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i375732-حەکیم_بوونی_ئەمریکا_لە_ئێراق_دەبێ_کۆتایی_بێت
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئێراق ڕایگەیاند: ڕامانگەیاندووە کە خۆمان توانای بەرگری لە وڵاتەکەمان هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2020 04:20 Asia/Tehran
  • حەکیم: بوونی ئەمریکا لە ئێراق دەبێ کۆتایی بێت

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئێراق ڕایگەیاند: ڕامانگەیاندووە کە خۆمان توانای بەرگری لە وڵاتەکەمان هەیە.

بە گێڕانەوە لە نووسینگەی مێدیایی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئێراق، سەید عەمار حەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: لە بنەڕەتدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبەر سەرهەڵدانی تیرۆریزمی داعشی پێکهات و بە کۆتایی هاتنی داعش پێویستیی بوونی ئەم هێزانەیش هیچ پاسایەکی بۆ نییە ، ئەوەش راستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

ناوبراو وتیشی کە دەبێ بایەخ بدرێ بە ڕوانگەی تەکنیکی و سەربازی دەوڵەتی سەبارەت بە پێویستیی ئامادە کرانی هێز و فەرمانبەرێتییەکانیان و خشتەی زەمەنی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی پاش سەرکەوتنە بەدەس هاتووەکان  وەرگرتنەوەی خاکی ئێراق لە تیرۆریستانی داعش.