خۆسازدانی جەماوەری عێراق بۆ جیھادی دژی مانەوەی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384890-خۆسازدانی_جەماوەری_عێراق_بۆ_جیھادی_دژی_مانەوەی_ئەمریکا_لە_وڵاتەکەیان
موفتیی سوننەی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی شێعەکان و سوننەکانی عێراق بۆ جیھادی دژی ئەمریکاو وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵات ئامادەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2020 18:07 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی جەماوەری عێراق بۆ جیھادی دژی مانەوەی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان

موفتیی سوننەی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی شێعەکان و سوننەکانی عێراق بۆ جیھادی دژی ئەمریکاو وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵات ئامادەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی «مەعلومە»، «شێخ مەھدی سەمیدعی» موفتیی سوننەی عێراق وتیشی: سوننەکان کە ستەمی زۆریان لێ کراوە، لە ئێستادا لەچاو ساڵانی ٢٠٠٣ زیاتر لە سەر ھەستە بۆ جیھادی دژی لەشکریانی ئەمریکی.

جەماوەری عێراق لە مێژە دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە.

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقیش ٥ی ژانویەی ٢٠٢٠ پرۆژەیاسای وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراقی تێپەڕاند.