ئیتاڵیا هاوکاری و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته عێراق
باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ئیتاڵیا یه‌کێکه له چواره‌م وڵاتی هاورده‌کاری نه‌وت و له‌مانگی داهاتوشدا وه‌ک هاوکاریه‌ک بڕێکی زۆر که‌لوپه‌ل و پێداویستی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌کات.
«سه‌فیه سوهه‌یل»، باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا له لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا رایگه‌یاند: ئیتاڵیا که یه‌که‌م هاوبه‌شی ئه‌وروپایه و چواره‌م هاوردەکتری نه‌وتی جیهانه، له مانگی رابردوشدا له‌رێگه‌ی گه‌شتێکی تایبه‌ته‌وه هاوکاری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی عێراق کرد به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا باسی له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ به‌غدا کردوه و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو کە له چه‌ند رۆژی رابردودا، «لویژی دی مایۆ» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەی بانگهێشتێکی فه‌رمی له «فۆئاد حسەین»ی هاوتا عێراقییه‌که‌یه‌وه پێگه‌یشتوه و به‌مزوانه سه‌ردانی عێراق ده‌کات، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ش پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵاته.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئێستا ملیۆنێک و٤٥٧ هه‌زار و٦٦٥ پشکنین بۆ گومانلێکراوانی توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوه، له‌و رێژه‌یه‌ش ٢٠٧ هه‌زار و٩٨٥ توشبوی کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون،١٥٠ ههزارو٣٨٩ توشبویان چاکبونه‌ته‌وه، شه‌ش هه‌زار و٥١٩ توشبوشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.