۱۲ چەکداری داعش لە عێراق دەستگیر کران
دەزگای هەواڵگری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند: 12 چەکداری سەر بەرێکخراوی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دەزگای هەواڵگری عێراق لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای ئەنبار، 12 چەکداری سەر بە رێکخراوی داعشیان دستگیرکردووە.
سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون و بەناوی وdلایەتی فەلوجە و ئەنبار و فوراتەوە کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەگەڵ دەستگیرکردنی چەکدارەکانی داعش، دەستیشی بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی و 40 بۆمبی موشەکی و سێ بۆمبی چێندراو، موشەکێکی جۆری کاتیۆشاnh گرتووە. ئەوەش لەکاتێکدایە جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی عێراق روی لەزیادبوون کردوە، هێزە ئەمینەکانیش ژمارەیەک ئۆپراسیۆنیان بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەکانی ئەو رێکخراوە ئەنجامداوە.