تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ڕۆمادیی عێراق
ئهیلوول 02, 2020 02:45 Asia/Tehran
تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری ڕۆمادیی ناوەندی پارێزگای ئەنباری عێراق، چەند بریندارێکی لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، دامەزراوەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە، ئەندامێکی ھێزەکانی ئاسایشت و دوو کەسی سڤیل بریندار بوون.
ڕێکخراوەی هەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراقیش ڕۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا باسی قۆڵبەستکرانی دوانزە تیرۆریستی کرد لە پارێزگای ئەنبار کە بۆ ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی خۆیانیان ساز دابوو.
سەرباری شکست ھێنانی داعش لە نوامبەری ٢٠١٧ ھێشتاش شانە نووستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە بڕێک لە ناوچەکانی عێراق جاروبار ھێرشێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.