سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بەغدایە
«ئیمانۆێێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و پاشان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەکات و لە دیدارەکەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێتە ڕو، کە تیایدا سەرۆکی عێراق و سەرۆکی فرەنسا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەروی سیاسی و ئابوریەوە.
ئەمە یەکەم کۆبونەوەی مەکرۆن لەگەڵ بەرهەم ساڵح و بە گشتی یەکەم سەردانیەتی بۆ عێراق لەوەتەی لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وەک سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردراوە.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە تەمایە لەو سەردانە ماوە کورتەی بۆ بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەبارەی پارێزرانی سەروەریی عێراقەوە گفتوگۆ بکات.