کوژرانی چوار بەرپرسی باڵای داعش لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386344-کوژرانی_چوار_بەرپرسی_باڵای_داعش_لە_عێراق
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند لە باشوری سامەڕا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، چوار بەرپرسی باڵای داعش کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 10:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار بەرپرسی باڵای داعش لە عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند لە باشوری سامەڕا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، چوار بەرپرسی باڵای داعش کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەنراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دا هاتووە: ئەو چوار بەرپرسەی داعش لە هەرە ترسناکترین داواکراوەکانی ئەو رێکخراوە بوون و هێزە ئەمنییەکان ماوەیەکی زۆرە بەشوێنیانەوەن و ئێستا کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کوژرانیان زانراوە کە دوو لەو بەرپرسانەی داعش  کەمەربەندی خۆتەقاندنەوەیان لە خۆیان بەستووە و نزیکبوون لەوەی زیانێکی زۆر بە هێزە ئەمنییەکان بگەیەنن.

هەروەها شانەی راگەیاندنی عێراق ئاماژەی بە کوژرانی دوو چەکداری دیکەی داعش کردوە لە سنووری پارێزگای دیالە کە ئەنجام ئۆپەراسیۆنێکدا بووە لەدژی پاشماوەکانی داعش.