ئەرکەکانی ناتۆ، تەوەری دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق و «ستۆلێتێنبێرگ» بوو
«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیداری «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ لە برۆکسێڵ ، سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر بە تایبەت پەیمانی باکووری تەتڵەسی لە وڵاتەکەی دا وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا نووشی: «فۆئاد حسەین» ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ کەوت و بیروڕایان پێکەوە گۆڕییەوە.
ھەردووک لا لە چاوپێکەوتنەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ناتۆیان لێک دایەوەو لە بارەی زۆرێک لە بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا ڕاوێژیان کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق و سکرتێری گشتیی ناتۆ ھەروەھا دوایین ئاڵوگۆڕەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ھاوکاری و ھاوبەشی لەنێوان ھەردووک لایان شی کردەوە.
بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ، فۆئاد حسەین ستایشی ناتۆی کرد لە بەر داکۆکی کردنی لە عێراق بۆ شکست پێ ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش.