پەلامار بۆ سەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە حیللەی عێراق
ئهیلوول 28, 2020 07:44 Asia/Tehran
له سنوری پارێزگای بابل له باشوری عیراق کاروانێکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش کرایه ئامانج که له پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانیدا بوو.
خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق بڵاویکرده‌وه که کاروانێکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له کاتی کشانه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانی، له سنوری پارێزگای بابل به بۆمبێکی چێندراو هێرشی کرایه‌سه‌ر.
هێرشه‌که به دیاریکراوی له سنوری ناحیه‌ی مه‌دحه‌تیه-ی سه‌ربه بابل رویداوه و بۆمبه‌که به ئۆتۆمبیله‌کانی کۆمپانیایه‌کی گواستنه‌وه‌ی عیراقی‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه که شۆفێرهکانیشی عیراقی بوون و تایبه‌ت بوون به گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانی ئه‌و هێزه نیێودهوڵهتییه.
خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق ته‌نها ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌که‌ی باس کردوه و زانیاریی له‌سه‌ر زیانه گیانی و ماددییه‌کان نه‌داوه.