ئه‌یلوول 30, 2020 20:47 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی پاکتاوکردنی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق لە تیرۆریستانی داعش

بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق باسی دەست پێ بوونی ھەڵمەتی پاکتاوکردنی پارێزگای سەلاحەددینی باکووری ئەم وڵاتەی کرد لە بەرماوەکانی داعش .

بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق ، ھێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە بەشداریی ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ڕۆژی چوارشەممە بۆ ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعش لە پارێزگای سەلاحەددین ھەڵمەتێکی سەربازیی تازەی دەست پێ کرد.

ناوچەی سەرسنووریی نێوان پارێزگاکانی کەرکوک، سەلاحەددین و دیالە ناسراو بە «سێ گۆشەی مەرگ» لەو مەکۆ سەرەکیانەی جم و جوڵ و چالاکیی شتنەنووستووەکانی داعش لە عێراق دا دێنە ئەژمارو لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ھێرشی تیرۆریستان لەم ناوچەیە پەرەی سەندووە.

ھێزەکانی عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ھەڵمەتی جۆربەجۆریان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی سەلاحەددین و دیالە بەمەبەستی خاشەبڕ کردنی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ