هێرشی داعش بۆ سەر بەغدا ، 11 کەس کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388909-هێرشی_داعش_بۆ_سەر_بەغدا_11_کەس_کوژران
چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی "سەحوە" و سوپای عێراق لە ناوچەی ریزوانیە لە رۆژئاوای بەغدای پایتەخت و بەهۆیەوە 5 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 6 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 08:26 Asia/Tehran
  • هێرشی داعش بۆ سەر بەغدا ، 11 کەس کوژران

چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی "سەحوە" و سوپای عێراق لە ناوچەی ریزوانیە لە رۆژئاوای بەغدای پایتەخت و بەهۆیەوە 5 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 6 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشەکەی شەوی رابردوو لەرێگەی بۆمبی دەستی و چەکدارییەوە گردبوونەوەیەکی هاووڵاتیانی بۆ پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و تاوەرێکی سەر بە سوپای عێراقی لە ناوچەی ریزوانیە لە رۆژئاوای بەغدای پایتەخت کردوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە و نازانرێت سەرچاوەی هێرشەکە و شوێنەکەی لەکوێوە بووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنەکە و دۆخی ئەمنی ناوچەکە لەئێستادا کۆنتڕۆڵکراوە.

لەرووداوێکی هاوشێوەدا دوێنێش چەکدارانی نەناسراوە هێرشیانکردەسەر تاوەرێکی چاودێری سوپای عێراق و هێزەکانی سەحوە لە ناوچەی رزوانیە لە رۆژئاوای بەغدا.