باڵیۆزانی ئێران و بەریتانیا لە بەغدا چاویان بە یەک کەوت
باڵیۆزانی ئێران و بریتانیا لە بەغدا لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و عێراق وتووێژیان کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کوماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و ستیفان ھیکی باڵیۆری بریتانیا لە بەغدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بینای باڵیۆزخانەی کوماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە گەڵ یەکتر دیدار و تووێژیانکرد .
لەم دیدارەدا ، گرنگترین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە باسی لەسەر کرا و جەخت کرا لەسەر گرنگایەتی ھاریکاریی تاران - لەندەن لە گەڵ حکومەتی کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە بە پێویستیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی ، ئەم کارەی بە ھەنگاوێکی پێویست بە ئاڕاستەی بەڵێنەکانی ئەم وڵاتە زانی .
باڵیۆزی برتانیا لە عێراقیش داوایکرد ھەموو لایەنەکان پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بن .
مەسجدی رۆژی رابردووش چاوپێکەوتنێکی بە جیای لە شوێنی باڵیۆزخانەی ئێران لە گەڵ باڵیۆزی نەرویژ لە عێراق ھەبوو .