تشرینی دووه‌م 18, 2020 07:48 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ھێزە سەربازیەکانی لە عێراق و ئەفغانستان کەمدەکاتەوە

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که‌ پێش کۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانیان له‌ عیراق و ئه‌فغانستان بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز که‌م ده‌که‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاندوه‌ که‌ به‌نیازن پێش کۆتایی هاتنی  سەرۆکایەتی سه‌رۆکی ئێستای وڵاته‌که‌یان، دوو هه‌زار سه‌رباز له‌ ئه‌فغانستان و 500 سه‌ربازیش له‌ عیراق بکشێننه‌وه‌.

به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌، ته‌نها دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له‌ عیراق و ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یان له‌ عیراق سێ هه‌زار سه‌رباز و له‌ ئه‌فغانستانیش چوار هه‌زار و 500 سه‌ربازه‌.

پێشتر چه‌ند به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا هۆشدارییان به‌ دۆناڵد تره‌مپ دابوو له‌ کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ عیراق و ئه‌فغانستان و ئامۆژگاریی ئه‌وه‌یان کردبوو که‌ هێزه‌کان که‌م بکاته‌وه‌ نه‌ک به‌ته‌واوی چۆڵی بکات.

سەرپەیڤ