ھاوپەیمانیی فەتح: شەھید سولەیمانی ھاوبەشی ستراتژیی عێراق قەت لەبیر ناچێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390247-ھاوپەیمانیی_فەتح_شەھید_سولەیمانی_ھاوبەشی_ستراتژیی_عێراق_قەت_لەبیر_ناچێتەوە
ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: جەماوەری ئەم وڵاتە قەت ژەنراڵی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»ی ھاوبەشی ستراتژی و برای خۆی لەبیر ناچێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2020 15:47 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی فەتح: شەھید سولەیمانی ھاوبەشی ستراتژیی عێراق قەت لەبیر ناچێتەوە

ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: جەماوەری ئەم وڵاتە قەت ژەنراڵی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»ی ھاوبەشی ستراتژی و برای خۆی لەبیر ناچێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا پێی داگرت، ڕۆڵی شسەرکردەی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»، برایەک کە گیانی خۆی بۆ عێراق و پیرۆزایەتییەکانی بەخت کرد ھەتا عێراقی ئیمام حسەین(ع) بە سەربەرزی بمێنێتەوە و سەرکردەی شەھید « ئەبو مەھدی موھەندیس» ھێمای خەبات کە گیانی خۆی لە پێناوی خوداو ڕزگار کردنی سەرزەوینی خۆی بەخت کرد لە گەییشتن بەم سەرکەوتنە مەزنە فەرامۆش ناکات.

ئەم ھاوپەیمانییە لەم بەیاننامەیەدا ، خوازیاری ھێزمەند کرانی یەکگرتن بۆ بەردەوامیی بزوتنەوەی پاسەوانی کردن لە سەروەری و سەربەخۆیی و سەقامی عێراق و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ڕاستەقینە بووە بۆ چارەسەریی تەواوی گرفت و قەیرانەکانی ئەم وڵاتە.