وشداری دانی نوێنەرێکی عێراقی سەبارەت بە پیلانی «ئەمریکی_عەرەبی»
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پیلانی «ئەمریکی_عەرەبی» بە مەبەستی دابەشکردنی ئەم وڵاتە وشداریی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، «کەریم عەلیوی ئەلموحەممەدواوی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکاو ھێندێک لە وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس ھەوڵی ئەوە دەدەن کە جارێکی تر پیلانی دابەشکردنی عێراق بە سەر سێ وڵاتی بچوکتردا بۆ گەڕانەوەی ئەتنخوازی و تیرۆریزم ببووژێننەوە.
«ئەلموحەممەداوی» باسی ھێندێک بانگێشتنی نھێنیی کرد لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەیی بۆ بووژاندنەوەی پیلانی دابەشکردنی عێراق و وتیشی: ھێزە نیشتیمانییەکانی کوردو سوننە لە وڵات دا نەیاری ئەم پیلانەن.
بە بڕوای ھێندێک لە لێکۆڵەران بە دەستەڵات گرتنی «جۆ بایدێن» لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا کە خاوەنی بۆچوونی دابەشکرانی عێراق بە سەر سێ ھەرێمی کوردی و سوننەو شێعەیەو پەیوەندییەکی گەرم و گوڕی لەگەڵ سیاسەتڤانانی عێراقی ھەیە، لەوانەیە بە بیانووی جۆربەجۆر ئەم پرۆژەی کۆنەی بباتە واری جێبەجێ کردنەوە.