فوئاد حسەین: یاسای عێراق رێگرە لە بەردەم ھەڕەشە کران لە وڵاتانی دراوسێ لە خاکی ئەم وڵاتەوە
فۆئاد حسەین وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: یاسای عێراق ڕێگا نادات هیچ تاقم و گروپێک ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لە پاش کۆبوونەوەیان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکراکردو «فوئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش رایگەیاند: یاسای عێراق رێگەنادات هیچ گروپێک ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
«فوئاد حسێن» لەمیانی پرێس کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، لەگەڵ «مەولود چاوشئۆغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردووک وڵات و پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی عێراق لەلایەن تورکیاوە گفتوگۆیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەیان پرسی ناوچە سنوریەکانی نێوان هەردو وڵات بووە و لەم پەیوەندییەش دا «مەولود چاوش ئۆغلو»وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئانکارا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوکاریی عێراق بکات لە روبەڕوبونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان.