حەشدی شەعبی : بەمزوانە ناوی تاوانبارانی تیرۆری شەھیدانی خۆڕاگریی رادەگێندرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391086-حەشدی_شەعبی_بەمزوانە_ناوی_تاوانبارانی_تیرۆری_شەھیدانی_خۆڕاگریی_رادەگێندرێ
کاربەدەستێکی رێکخراوی حەشدی شەعبی راگەیاند ، لە رۆژانی داھاتوودا ھەواڵ گەلێک لە بارەی تاوانبارانی دۆسەی تیرۆری فەرماندەرانی شەھیدی موقاومە لە لایەن دەزگای دادڤانی عێراقەوە دەبیسین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 06:21 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی : بەمزوانە ناوی تاوانبارانی تیرۆری شەھیدانی خۆڕاگریی رادەگێندرێ

کاربەدەستێکی رێکخراوی حەشدی شەعبی راگەیاند ، لە رۆژانی داھاتوودا ھەواڵ گەلێک لە بارەی تاوانبارانی دۆسەی تیرۆری فەرماندەرانی شەھیدی موقاومە لە لایەن دەزگای دادڤانی عێراقەوە دەبیسین .

بە پێی راپۆرتی سابرین نیوز ، مەھەند ئەلعەقابی بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەشدی شەعبی شەوی رابردوو گوتی ، لە دۆسیەی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس ناوی 40 تاوانبار ھەیە کە ژمارێکیان عێراقی و ھەندێ لەوانیش ئەمریکین . 

ئەلعەقابی جەختی کردەوە ، سەرباری ئەوەی کە دەزگای دادڤانی عێراق لە دۆسیەی سولەیمانی دا کەوتووە ژێر گوشاری نێوخۆیی و دەرەکی ، بەڵام کردەوەیەکی باشی بۆ ناسینی تاوانباران ھەبوو و لە رۆژانی داھاوودا لەمبارەوە ھەواڵمان دەبێ . 

سەرداری سپەھبود قاسم سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس لە گەڵ 8 کەسی دیکە ، سێی ژانیڤەری 2020 لە پەلاماری ئاسمانیی ھێزە تیرۆریستە ئەمریکیەکان لە نزیک فڕگەی بەغدا شەھید کران .