بەرھەم ساڵح: سەردار سولەیمانی لە تەنیشتی گەلی عێراق دا ڕاوەستا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391248-بەرھەم_ساڵح_سەردار_سولەیمانی_لە_تەنیشتی_گەلی_عێراق_دا_ڕاوەستا
سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ وێڕای ستایش کردنی فەرماندەرانی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «حاج ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری پێشووی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: سەردار سولەیمانی لە سەردەم و ھەل و مەرجی دژوارو کارەساتباردا لە تەنیشتی گەلی عێراق وەستا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2021 15:41 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: سەردار سولەیمانی لە تەنیشتی گەلی عێراق دا ڕاوەستا

سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ وێڕای ستایش کردنی فەرماندەرانی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «حاج ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری پێشووی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: سەردار سولەیمانی لە سەردەم و ھەل و مەرجی دژوارو کارەساتباردا لە تەنیشتی گەلی عێراق وەستا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە فەرماندەزانی شەھید لە شاری بەغدا گە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی و لەشکریی عێراق لەوانە«فاڵح فەیاز»سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لەوانە «جومعە عیناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانی و «عوسمان غاتمی» وەزیری نێوخۆ بەرپا کرا، وتی: سەردار سولەیمانی فەرماندەری مەزنی ئێرانی لە سەختی و دژوارییەکاندا کارەساتباردا لە تەنیشتی گەلی عێراق دا وەستا.

«بەرھەم ساڵح» لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقیش ئامادەی بوو، وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ یادی دوو کەسایەتیی ھەڵکەوتە دەکەینەوە کە مێژوویەکی دێرین و درێژخایەنیان لە خەباتی دژی تیرۆریزم و دیکتاتۆری ھەبووە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕۆڵی مەعنەویی مەرجەعییەتی ئایینیی وڵاتەکەشی لە یەکانگیر کردنی خەڵک و مسۆگەر کردنی سەرکەوتن ڕێزی گرت.

«بەرھەم ساڵح» ھەروەھا لە ساڵگەڕی شەھید بوونی فەرماندەرانی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»و « ئەبو مەھدی موھەندیس» لە گەلانی عێراق و ئێران و بنەماڵەی ھەردووک شەھیدە پایەبەرزەکە سەرەخۆشیی کرد.