کانونی دوھەم 08, 2021 03:24 Asia/Tehran
  • جەختی بەرھەم ساڵح لە سەر دژایەتی کردن لەگەڵ پێشێلکردنی سەروەریی عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە سەر دژایەتی کردن لەگەڵ دەستوەردانی بیانی لە عێراق، پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتە و پێویستیی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع)، «ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆزی پێنج شەممە چاوی بە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق کەوت و سەبارەت بە بابەتگەلی ھاوبەش و تازەترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو جیھان قسەی لەگەڵ دا کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق لەم دیدارەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کەڵک وەرگرتن لە زمانی دیالۆگ لەمەڕ چارەسەر کردنی پاشماوەی کێشەکان، پێشگرتن بە دەستدرێژکاری و ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵات، دوای دامەزرنی سەقام و ئاسایشتی کرد لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ