جەختی «بەرھەم ساڵح» و «فاڵح فەییاز» لە سەر ڕێزگێران لە سەروەری و دەستەڵاتی عێراق
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی جەختیان کرد لە سەر پێویستیی ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵاتی عێراق و ڕەت کردنەوەی دەستوەردانی بیانی لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی جەختیان ڕۆزی یەکشەممە چاوی کەوت بە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لە کۆشکی سەلام لە بەغدا.
لە دیدارەکەدا ھەردووک لا لە بارەی ئاڵوگۆڕە ئاسایشتییەکانی عێراق، پێویستیی ھێزمەند کردنی دەستەڵات و دەزگا ئاسایشتییەکان بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم و وەدی ھێنانی سەقام و ئاسایشت لە وڵات و گرینگایەتیی ڕێزنان لە دەستەڵات و ڕەت کردنەوەی دەستوەردانی بیانی لە کاروباری نێوخۆی عێراق وتووێژیان کرد.
دیدارەکەی «فاڵح فەییاز» لەگەڵ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی دوای ئەوە دێت کە نووسینگەی کۆنترۆڵی سامانی دەرەکیی وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا شەوی شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندکە، ناوی «فاڵح فەییاز»ی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.
ئەم بڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاستی بەرپرسان و لایەن و کۆتلەکان و جەماوەری عێراق دا لەگەڵ شەپۆلی ئیدانەکردن و نەیارەتی دا بەرەوڕوو بووەوە.