کانونی دوھەم 21, 2021 20:35 Asia/Tehran
  • نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی داوای پەرەپێ درانی چالاکیی دامەزراوە ئاسایشتییەکانی کرد بۆ پاراستنی ئاسایشتی عێراق

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی تەقاندنەوە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی شاری بەغدا، داوای لە دامەزراوە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە کرد کە پیلانی دوژمنانی گەلی عێراق پوچەڵ کەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لە بەیاننامەکەی شەوی ھەینیی نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی دا ھاتووە: جارێکی تر تیرۆریستە دڕندەکان لە ھێرشێکی دڕندەکارانەدا کە ھەر ویژدانێکی زیندوو دەھەژێنێت، بە دوو تەقینەوەی ھاوکات ئاپۆڕەیەکی لەشکریانی لێ دەرەتانیان لە مەیدانی «تەیەران» لە شاری خۆشەویستی بەغدا کردە ئامانج کە ئەمەش دەیان شەھیدو چەندین ھێندە برینداری لێ کەوتەوە.

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی  لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا، داوای پەرەپێ درانی چالاکیی دامەزراوە ئاسایشتییەکانی کرد لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشت و دامرکاندنەوەی پیلانی ئەو دوژمنانەی کە بۆسەیان بۆ خەڵکی چەوساوەی ئەم وڵاتە ناوەتەوە.

سەرپەیڤ