سەرۆک کۆماری عێراق:دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کەئارامیی وڵاتەکەمان دەکەنە ئامانج
«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق بە بارەی تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا ،ڕایگەیاند: تەقینەوەکانی بەغدا لەم کاتەدا ئاماژەی ئەوەن کە گروپە تاریک پەرستەکان خواستی گەلی عێراقیان لەگەیشتن بەئاشتیی بەردەوام بەئامانج گرتووە، بۆیە دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە کەئارامیی وڵات دەکەنە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: روودانی دوو تەقینەوەی تیرۆرستی دژی هاوڵاتیانی بێ تاوان لەبەغدا و لەم کاتەدا، ئاماژەی ئەوەیە گروپە تاریک پەرستەکان هەوڵ دەدەن مافە نیشتیمانییە گەورەکان بەئامانج بگرن.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە، ئەو گروپانە هەوڵ دەدەن خواستی داهاتووی گەلەکەمان لە مەڕ گەییشتن بەئاشتیی بەردەوام بکەنە ئامانج و ئێمەش بەتوندی دژی هەوڵەکان بۆ تێکدانی ئارامیی وڵات دەوەستینەوە.