پێداگریی کازمی لەسەر تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392299-پێداگریی_کازمی_لەسەر_تۆڵەسەندنەوە_لە_ئەنجامدەرانی_تەقینەوەکانی_بەغدا
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە ، ئەنجامدەرانی کوشتاری خەڵکی بێتاوان لە تەقینەوەکانی ئەم دواییانەی مەیدانی تەیەرانی بەغدا تۆڵەیان لێدەسێنرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2021 05:52 Asia/Tehran
  • پێداگریی کازمی لەسەر تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی بەغدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە ، ئەنجامدەرانی کوشتاری خەڵکی بێتاوان لە تەقینەوەکانی ئەم دواییانەی مەیدانی تەیەرانی بەغدا تۆڵەیان لێدەسێنرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی یەکشەممەی شەفەق نیوز ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری بنەماڵەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستیەکانی بەغدا گوتی ، ھەموو دەزگا ئاسایشی و ھەواڵگری و سەربازیەکانی وڵات رۆژو شەو خەریکی راوەدوونانی ئەبوو یاسر عەیساوی والی داعش لە عێراق و ئەنجامدەر و پلانداڕێژانی دیکەی تاوانکاریەکەی مەیدانی تەیەرانن . 

کازمی گوتیشی ، تێکڕای خەڵک و گروپە عێراقیەکان دەبێ بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز و ئازاد ھاوبەشی  بکەن . 

رۆژی پێنجشەممە 21 ی ژانیڤەری دو تەقینەوەی تیرۆریستیی لە ناوچەی بابو شەرقی لە بەغدا روویدا کە بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ، 32 کەس کوژران و 110 کەسیش بریندار بوون 

ھێزە ئاساییشیەکانی عێراق بە دوای ئەم ڕووداوەدا 60 کەس بۆ وێنە چەند سەرکردەی ھەڵکەوتەی داعشیان گرت .