شوبات 08, 2021 08:21 Asia/Tehran
  •  پەلامار بۆسەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق

کاروانێکی لۆجستیکیی ئەمریکا ئێوارەی یەکشەممە لە پارێزگەی سامەڕای عێراق کەوتە بەر پەلامار .

 

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، لە چەند مانگی  رابردوودا کاروانەکانی هەڵگری کەلوپەلی سەربازیی بۆ لەشکەریانی ئەمریکی جێگیر لە بنکە سەربازیەکانی لە عێراق بە جاران بە شێوەی حەوتانە و هەندێ جار رۆژانە کەوتوونە بەر تەقینەوەی بۆمبی لێوار رێگا .

ئەم کاروانانە زیاتر لە سنووری سوریا و تورکیا لە رۆژاوای عێراق یان سنووری کوێت لە باشووری ئەم وڵاتەوە دێنە نێو عێراق .

 گروپە عێراقیەکان پێشتر رایانگەیاندبوو  دەرفەتی حکومەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەیزران بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان کۆتایی هاتووە .

 

سەرپەیڤ