بوردومانی حەشارگەکانی بەرماوەکانی داعش لە «دیالە»ی عێراق
بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی ھەڵمەتی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر حەشارگەکانی بەرماوەکانی تاقمی تیرڕۆریستی داعشیان کردووە لە پارێزگای «دیالە».
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بنکەی «ئەلنەشرە» بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکەشەڕکەرەکانی «ئێف_١٦»ی عێراق دوای زانیاری کۆکردنەوەیەکی وردو بە ھاواھەنگی و فەرمانی سەرکردایەتیی ھەڵمەتی ھاوبەش ، زنجیرە ھرشێکی ئاسمانیی ڕێکیان کردە سەر حەشارگەکانی داعش لە پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.
بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق وتیشی: ئەم فڕۆکانە حەشارگەکانی شانەنوستووەکانی داعشیان لە چیای حەمرین ھەڵکەوتوو لە شەڕگەی دیالە کردووەتە ئامانج و زیانێکی قورسیان پێ گەیاندوون.
عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ەوە سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە کە ھەڵبەت لەگەڵ بەرنگاریی ھێزەکانی ئاسایشت و حەشدی شەعبی دا بەرەوڕوو دەبنەوە.