بنکەی ئاسمانیی «ئەلبەلەد»ی عێراق کەوتە بەر شاڵاوی موشەک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394170-بنکەی_ئاسمانیی_ئەلبەلەد_ی_عێراق_کەوتە_بەر_شاڵاوی_موشەک
میدیاکان باسی بیسترانی زرمەی تەقینەوەیان کردووە لە گردوپەڕی بنکەیەکی ئاسمانی لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2021 03:48 Asia/Tehran
  • بنکەی ئاسمانیی «ئەلبەلەد»ی عێراق کەوتە بەر شاڵاوی موشەک

میدیاکان باسی بیسترانی زرمەی تەقینەوەیان کردووە لە گردوپەڕی بنکەیەکی ئاسمانی لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراق.

کەناڵی ھەوادەریی ئەلمەیادین شخوی سێ شەممە ڕایگەیاند کە زرمەی تەقینەوە لە گردوپەڕی بنکەی ئاسمانیی «ئەلبەلەد»ی لە باشووری پارێزگای سەلاحەددینی بیستراوە. ماڵپەڕی عێراقیی سومریەنیوزیش وای بڵاو کردەوە کە ئەم بنکەیە کەوتووەتە بەر ھێرشی دوو موشەک.

بنکەی «ئەلبەلەد» گەورەترین بنکەی ئاسمانییە لە عێراق دا کە لە ٤٦ کیلومەتریی باکوری بەغدا و لە بەرزایی ٤٩ مەتری لە ئاستی دەریادا ھەڵکەوتووەو لە دەیەی ٨٠ی زایینی لە لایەن یۆگۆسلاڤیای پێشوو دامەزرا.

بەرینایی ئەلبەلەد ٢٥ کیلومەتری چوارگۆش و داگری دوو بۆندی فڕسن و ٣٩ حەشارگەیە بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکان.