دوو کاروانی دیکەی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی کرانە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394278-دوو_کاروانی_دیکەی_پێداویستییەکانی_لەشکریانی_ئەمریکی_کرانە_ئامانج
سەرچاوە عێراقییەکان باسی دوو ھەڵمەتی دیکەی سەرکاروانی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2021 17:25 Asia/Tehran
  • دوو کاروانی دیکەی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی کرانە ئامانج

سەرچاوە عێراقییەکان باسی دوو ھەڵمەتی دیکەی سەرکاروانی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکایان کردووە.

کەناڵی ھەواڵیی «سابرین نیور»ی عێراق وای بڵاو کردووەتەوە کە دوو کاروانی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی «سەماوە»ی ناوەندی پارێزگای «موسەننا» کراوەتە ئامانج.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاروانێکی پێداویستیی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە پارێزگای دیوانیەی باشووری ئەم وڵاتە بە ھۆی بۆمبایەکی دەستکرد کرایە ئامانج.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو تەقینەوەی ھاوچەشنی زۆر لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق ڕووی داوە. ھاوپەیمانی ئەمریکی بۆ خۆپاراستن لەو تەقینەوانەو گواستنەوەی کەرەستەوتفاقی خۆی ھانای بۆ کۆمپانیا خۆجێییەکانی عێراق بردووە.