ئادار 21, 2021 08:24 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی نەورۆزەوە

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لەگەلی کورد و سەرجەم عێراقییەکان دەکەم، جەختدەکاتەوە لە بڵاوکردنەوەی گیانی برایەتی لەنێوان پێکهاتەکاندا.

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە پەیامەکەیدا کە لە رێگەى تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوى کردۆتەوە، رایگەیاند، پیرۆزبایى لە گەلی کورد و سەرجەم عێراقییەکان دەکەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەکڕیزی وڵات و پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکانی دەکەینەوە. 

دەشڵێت، ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەکان و بڵاوکردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێکهاتە عێراقییەکان.

سەرپەیڤ