ئادار 24, 2021 16:49 Asia/Tehran
  • داخوازیی عێراق لە ئەمریکا بۆ دەست پێکردنی وتووێژی ستراتژیانە

عێراق داوای دەست پێکرانەوەی وتووێژی ستراتژیی کردووە لەگەڵ ئەمریکا بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس کاربەدەستانی عێراقی ڕایانگەیاندووە، دەوڵەتی بەغدا داخوازییەکی فەرمیانەی داوەتە «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەتا بەروارێک بۆ بەردەوام کرانی وتووێژی ستراتژی سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو ھەروەھا کشانەوەی بەرماوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دیاری بکات.

ھاوکات «جین ساکی» وتەبێژی کۆشکی سپی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی واشێنگتۆن ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو عێراق لە مانگی ئاپریل وتووێزی ستراتژیی دوولایەنە لە بارەی ھێندێک کێشەو بابەتەوە بەڕێوە دەبەن.

ساکی وتیشی: ئەو دانیشتانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە ھێزەکانی ھاوپەیمان لە عێراق دا تەنیا بۆ ڕاھێنان و ڕاوێژی سەربازی و یارمەتیدانی ھێزەکانی عێراق بۆ سەرھەڵنەدانەوەی داعش دەمێننەوە.

سەرپەیڤ