ھەڵمەتی ھاوبەشی حەشدی شەعبی و فەرماندەیی ھەڵمەتەکانی کەربەلا لە سەر سنووری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394631-ھەڵمەتی_ھاوبەشی_حەشدی_شەعبی_و_فەرماندەیی_ھەڵمەتەکانی_کەربەلا_لە_سەر_سنووری_عەرەبستان
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھەڵمەتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق و فەرماندەیی ھەڵمەتەکانی کەربەلا دەکەن لە سەر سنووی ئەم وڵاتە لە گەڵ عەرەبستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2021 10:20 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ھاوبەشی حەشدی شەعبی و فەرماندەیی ھەڵمەتەکانی کەربەلا لە سەر سنووری عەرەبستان

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھەڵمەتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق و فەرماندەیی ھەڵمەتەکانی کەربەلا دەکەن لە سەر سنووی ئەم وڵاتە لە گەڵ عەرەبستان .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی عێراقیی نینا ، لەشکەری ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیک دا راگەیاند ، ئەم ھەڵمەتە بە پێی فەرمانی دەرکراو لە لایەن فەرماندەریی ھەڵمەتە ھاوبەشەکان و فەرماندەیی ھێزی زەوینی بە ئامانجی گەڕان و پەیجۆریی لە میحوەری سەحرای نەجەفی ئەشرەف تا سنووری عەرەبستان ئەنجام ئەدرێت . 

لە ھەمان کات دا سەرچاوە سەربازیەکان باسی تەقینەوەی بومب لە باکووری رۆژھەڵاتی باقوبە لە پارێزگەی دیالەی رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە و کوژران و برینداربوونی 4 کەس لە ھێزە عێراقیەکان دەکەن . 

بە دوای ئەم رووداوەدا ھێزە ئاسایشیەکانی عێراق لە ناوچەکە ئامادە بوون و کاری گەڕانیان دەسپێکرد .