نیسان 11, 2021 18:50 Asia/Tehran
  • وەزیری دارایی عێراق : قەرزەکەی ئێران بۆ گاز و کارەبا بەمزوانە ئەدەین

وەزیری دارایی عێراق باسی ئامادەیی ئەم وڵاتە دەکات بۆ دانەوەی قەرزی گاز و کارەبای ئێران .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ھاوکات لە گەڵ سەردانی محەمەد شەریعتمەداریی وەزیری تەعاونو  کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق ،   " علی عبدالامیر علاوی  "  وەزیری دارایی ئەم وڵاتە رایگەیاند داواکاریەکانی گاز و کارەبای ئێران لە عێراق بەمزوانە ئەدرێ . 

لە دیداری محەمەد شەریعتمەداریی وەزیری دارایی عێراق ، جەختکرایەوە لەسەر گەشەپێدانی زانست و گۆڕینەوەی ئەزموون لە بوارە جیاجیاکان لە نێوان عێراق و ئێران . 

محەمەد شەریعتمەداریی رۆژی شەممە بۆ وتووێژ لەسەر بابەتی ھاوبەش و پەرەی پێوەندی لە بواری جیاجیادا سەردانی عێراقی کرد . 

سەرپەیڤ