دەست پێ بوونی گەڵاڵەی ئاسایشتیی تایبەتی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە عێراق دا
وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپزاسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی دەست پێ بوونی گەڵاڵەی ئاسایشتیی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد لەم وڵاتەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بەغدا ئەلیەوم، «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپزاسیۆنی ھاوبەشی عێراق وتی: گەڵاڵەی ئاسایشتیی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز داگری ھێندێک ئۆپراسیۆنی دەستپێشخەرانە دژی بەرماوەکانی چەکدارانی تیرۆریستی داعش دەبێت.
خەفاجی وتیشی: بەشێک لەم ئۆپراسیۆنە تایبەتییەی ھێزەکانی عێراق لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە چیای «حەمرین» ئەنجام دەگرێت و پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە و کەرکوکیش دەگرێتەوە.
وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپزاسیۆنی ھاوبەشی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە تیرۆریستان بەتەمای ئەوەن کە بە درێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ھێندێک ھێرشی تیرۆریستی لە ناوچەگەلێکی عێراق دا بەڕێوە بەرن وتیشی: ھێزی ئاسمانیی عێراق ڕۆڵێکی کارای لەم گەڵاڵە تایبەتییە ئاسایشتییەدا دەبێت و داکۆکی لە ھەڵمەتە زەوینیەکانی دژی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی تەکفیری دەکات.